سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدان


رووداو دیجیتاڵ 

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان. 
 
ئەمشەو نوێنەری حیزبە کوردستانییەکان، نوێنەری پێکهاتەکان، میری کوردانی ئێزدی و پیاوانی ئایینی لە ئێوارەخوانێکدا میوانی نێچیرڤان بارزانین بۆ رێزگرتن لە محەممەد شیاع سوودانی. 
 
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 14-03-2023، محەممەد شیاع سوودانی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هه‌رێمى كوردستان کۆبووەوە. 
 
لە میانی کۆبوونەوەکەیاندا سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیشیان لە چارەسەركردنی گرفتەكان لەسەر بنەمای دەستوور كردەوە. 
 
دوای کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری رووداو، لەبارەی مادەی 140، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: بودجەیەک بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140 تەرخانکراوە. 
 
لە سەردانەکەیدا پرسە ئابووری و سیاسییەکان و دۆخی ناوچەکە بابەتی گفتوگۆکانی سەرۆکوەزیران دەبن لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان. 
 
بڕیارە دوای سەردانی بۆ هەولێر، رۆژی چوارشەممە 15-3-2023، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی سلێمانی بکات و لە دیداری سلێمانی بەشداربێت. باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی سەردانەکە بە رووداوی راگەیاند: "لەگەڵ سەرکردەکانی کورد کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ و دانوستاندن دەکەن و ئەگەری هەیە رێککەوتنیش بکەن."