سەرۆک بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی جەخت لەسەر چارەسەركردنی گرفتەكان دەکەنەوە


رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و جەختیشیان لە چارەسەركردنی گرفتەكان لەسەر بنەمای دەستوور كردەوە. 
 
رۆژی سێشەممە 14ی ئاداری 2023، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری کۆبووەوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، سەرۆک بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ محەممەد شیاع سوودانی رێکخستووە. 
 
سەرۆک بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق و جێبەجێكردنی رێككەوتننامەكان ئاڵوگۆڕ كرد و جەختیشیان لە چارەسەركردنی گرفتەكان لەسەر بنەمای دەستوور كردەوە. 
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆک بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ حكومەتی عێراق دووپات كردەوە و هیواشی خواست ئیرادەی هەموو لایەنە سیاسییەكان بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان و سەقامگیری بێت.