لە کۆچۆ گۆڕێکی بەکۆمەڵ هەڵدەدرێتەوە

14-03-2019
تەحسین قاسم
تەحسین قاسم
شایەتحاڵیک: گۆڕەکە نزیکەی 100 رووفاتی کوردانی ئێزدی تێدایە
شایەتحاڵیک: گۆڕەکە نزیکەی 100 رووفاتی کوردانی ئێزدی تێدایە
نیشانەکردن گۆڕی بەکۆمەڵ کۆچۆ کوردانی ئێزدی
A+ A-

رووداو - شنگال

سبەی لە گوندی کۆچۆ گۆڕێکی بەکۆمەڵ هەڵدەدرێتەوە، شایەتحاڵێک دەڵێ نزیکەی 100 رووفاتی تێدایە کە هەموویان پیاو و گەنجانی ئێزدین و بەدەستی چەکدارانی خەلافەت کوژراون و زیندەبەچاڵ کراون.

پیاوێک کە بە موعجیزە لەو کۆمەڵکوژییە رزگاری بووە، لە دوورەوە کارەساتەکەی بینیوە و دەڵێ "کەوتنە گیانی ئیزدییەکان و هەموویان کوشتن، بەشیکیان مێرمناڵ بوون، هەرچەندە هاواریان دەکرد و دەپاڕانەوە، بەڵام دادی نەدان گوتیان ئێوە کافرن". 

سێڤێ موراد ژنە کوردێکی ئێزدییە، هاوژینەکەی لە کۆمەڵکوژی شنگالەوە ونە، سێ کچی بچووکی هەن و دەڵی هەر کە یەکێک لای داعش رزگاری دەبێت کچەکانم دەڵێن ئەوە باوکمانە و دێتەوە. خۆیشی چاوەڕێی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە دەکات بۆ ئەوەی  لە چارەنووسی هاوژینەکەی دڵنیابێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە