نێچیرڤان بارزانی دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ئامێدی و دێرەلۆك کردەوە

 

رووداو - ئامێدی 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچکەی ئامێدی کردەوە، کە گرنگترینیان پرۆژەی رێگا و تونێلی ئامێدی بوون، کە سەنتەری شارەکە بە رێگای سەرەکی دهۆک - هەولێر دەبەستێتەوە.

رۆژی سێشەممە 14-3-2017 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان زنجیره‌ پرۆژەكانی ئاوی ئامێدی، جووتسایدی شێلادزێ ـ سیریێ و تونێلی ئامێدی كرده‌وه،‌ كە پرۆژەی ئاو بەگوژمەی زیاتر لە 13 ملیار دینار و ئەوانی دیكەش بە زیاتر لە 96 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی جێبەجێکراون.

پرۆژەکان بە سەرپەرشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لەلایەن هەریەك لە كۆمپانیاكانی دارین، هومان، ستێر گرووپ و ئەریسۆنەوە جێبەجێكراون.

داڕشتنەوە: حەکیم داود