دایکی کوێخا دێرین بۆ رووداو: خانووەکەمیان رووخاندووە و تاڵانیان کردووە

14-02-2024
پێشەوا بەختیار
شەمسە حوسێن، دایکی کوێخا دێرین
شەمسە حوسێن، دایکی کوێخا دێرین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دایکی کوێخا دێرین عوزێری دوای رووخاندنی خانووی کوڕەکەی بۆ یەکەمجار قسەی بۆ رووداو کرد و دەڵێت، "خانووەکەمیان رووخاندووە و تاڵانیان کردووە."

شەمسە حوسێن، دایکی کوێخا دێرین لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو گوتی، "چووم مووچەی شەهیدانەکەم وەربگرم، کە گەڕامەوە خانووەکەیان رووخاندبووم." ئاماژەی بەوەش کرد، خانووەکەی پەیوەندیی بە کوڕەکەیەوە نییە و جگە لە رووخاندنی خانووەکەی، ماڵەکەشیان تاڵان کردووە و مووچەی خانەنشینییەکەی بە جزدانەکەوە براوە."

لەکاتی قسەکردنی بۆ رووداو، دایکی کوێخا دێرین دڵی پڕ بوو، ئاماژەی بەوە کرد ئەو خاوەن شەهیدە و دوو کوڕی شەهید بوون، دەستی بۆ نەوەکەی کە لە نزیکییەوە بوو راکێشا و گوتی ئەمە "باوکی شەهیدە، باوکی هەر قاچی بڕابوو کە هێنایانەوە، بەخوا دوای سێ کاژێر قاچەکەیان هێنایەوە. لەجیاتی پاداشت و چاکە، خانووەکەیان رووخاندم و ماڵیان وێرانکردم، هیچیان بۆ نەهێشتم."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد، موەلیدەی بە پارەی شەهیدانە کڕیوە و "بردوویانە. شتەکانم پەیوەندییان بەم کوڕەوە نەبووە." گوتیشی، کەسی نەماوە تەنیا خۆی و نەوەیەکیەتی، نەوەکەی ناوی خەیاڵە و کچی شەهید ژیلوانی کوڕییەتی، کە لە شەڕی داعشدا شەهید بووە.

شەمسە حوسێن باسی کاتی چوونی هێزەکە بۆ رووخاندنی ماڵەکەیان دەکات و دەڵێت، کە هاتن "من، رامکرد و هەموو شتێکیان بە گوللە شکاند. جانتا و ئایپادی کچەکەم (نەوەکەی) و هەرچی شتمان هەیە، (براون) و هیچمان بۆ دەرنەچووە."

هاوکات پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی کرد و گوتی، "کوڕەکەم وا نەبوو، وایان لێکرد." لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، "جوان نییە. بۆ کوڕەکەمتان ئاوا لێکرد! کوڕەکەم خاوەن شەهیدە، لە شەڕی داعشدا گوێی کەڕ ببوو."

بە دڵی پڕیشەوە باسی لەوە کرد، "کوڕی من ئەوە نییە ئاوایان لەگەڵدا کرد... ئاوا پاداشتیان دایەوە و رسوایان کرد لەنێو خەڵک. کەس نازانێ کوڕەکەی من چۆن بوو."

 

 
لەبارەی قسەکانی دایکی کوێخا دێرینەوە کە گوتی "ماڵەکەم [لەکاتی رووخاندنی] تاڵان کراوە،" پەیامنێری رووداو قسەی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی کردووە و پێیان راگەیاندووە، "بە هیچ شێوەیەک هیچ شتێک نەبردراوە و لە خانووەکە دەرنەهێندراوە، ئەوەشی دەرهێندراوە هەمووی نووسراوە و دوای لێکۆڵینەوە و بڕیاری دادوەر رادەستی دادگە کراوە، چی بڕیارێکیان لێبدرێت و ئەو شتانە هی کێ بن، بۆیان دەگەڕێندرێتەوە."
 
 
 
هەروەها خەیاڵ، کچی شەهید ژیلوان و برازای کوێخا دێرین قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، "پێمان مەڵێن دز، ئێمە کچی شەهیدین، باوکم و باپیرم شەهیدن." دەشڵێت، "ئایپادێکم هەبوو، رۆژێک بەدەستمەوە نەگرتایە دەگریام، شەحنی ئایپادەکەشیان بردووم."
 
 
 
خوشکێکی کوێخا دێرین دەڵێت، "بە دەستی خۆم و دایکم ئەم زەوییانە پاککراونەتەوە، ئێمە سەربەرزین و کەسوکارم هەموویان شەهیدن." داوا لە خەڵکیش دەکات لە کۆمێنتەکاندا قسەی جوان بکەن و بە براکەشی دەڵێت، "تۆ مەردیت و چاوت ماچ دەکەم، سەربەرزم پێت."
 
 
 
هەروەها زاوایەکی کوێخا دێرین لەسەر داروپەردووی قەڵا رووخاوەکەوە قسەی بۆ رووداو کرد و ئاماژەی بەوە کرد، "لە شەڕی داعشدا پێکەوە برینداربووین، پیاوی ئەوە نییە گاڵتەی پێ بکرێت و پێویستی بە دزی نەبووە، ئەمە پاداشتەکەی یەکێتییە؟"

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".