رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی لە ژمارەیەک پۆستی نێو وەزارەتی ئەوقاف و ئەوقافەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کرد. ئەو گۆڕانکارییانە سنووری پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانیش دەگرێتەوە.
رۆژی چوارشەممە 14-02-2024 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکاریانەی لە وەزارەتی ئەوقافدا کراون، سەید سدیق کەپرانی، بەڕێوەبەری پێشووی ئەوقافی هەولێر لە پۆستەکەی بەخشرا و نەبەز ئیسماعیل، کە پێشتر گوتەبێژی وەزارەت بوو، کرایە بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر.
هەروەها مامۆستا حاتەم، لە شوێنی نەجم کاکل، وەکو بەڕێوەبەری ئەوقافی دەوروبەری هەولێر دەستبەکار بوو. جگە لەوەش مامۆستا زوبێر ئەحمەد حەسەن، وەک بەڕێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە لە شوێنی رێباز محەممەد ئەمین دەستبەکار بوو.
هەر لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە وەزارەتی ئەوقاف کراون، د. بەشیر خەليل حەداد، وەکو سەرۆکی نوێی بۆردی وتار لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەستبەکار بوو.
سەبارەت بە گۆڕانکاری لە ئەوقافی پارێزگاکانی دیکە، سەرچاوەکەی وەزارەتی ئەوقاف گوتی "لە ماوەیەکی کەمی داهاتوودا، رەنگە هەفتەی داهاتوو، ئەو گۆڕانکارییانە لە سنووری پارێزگای دهۆک دەکرێن، دواتریش لە سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکان."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ