لەماوەی نۆ ساڵدا لە راپەڕین نزیکەی 59 هەزار منداڵ لەدایکبوون
رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، گەشەی دانیشتووان بەروارد بە 20 ساڵی رابردوو کەمیکردووە، تەندروستیی راپەڕینیش ئاماری 9 ساڵی رابردووی بڵاوکردووەتەوە و بەگوێرەی ئامارەکە، لە سنوورەکە 58 هەزار و 833 منداڵ لەدایک بوون.
تەندروستیی راپەڕین رۆژی دووشەممە 14-2-2022 ئاماری نۆ ساڵی رابردووی لە دایکبوونی منداڵانی لە سنوورەکەی بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەیە:
ساڵی 2013 – 6439 منداڵ لەدایک بوون
ساڵی 2014 – 7630 منداڵ لەدایک بوون
ساڵی 2015 – 7416 منداڵ لەدایک بوون
ساڵی 2016 – 6351 منداڵ لەدایک بوون
ساڵی 2017 – 7068 منداڵ لەدایک بوون
ساڵی 2018 – 6392 منداڵ لەدایک بوون
ساڵی 2019 – 5013 منداڵ لەدایک بوون
ساڵی 2020 – 5940 منداڵ لەدایک بوون
ساڵی 2021 – 6584 منداڵ لەدایک بوون
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان راگەیاندووە، 20 ساڵ پێش ئێستا گەشەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان سەرووی 3٪ بوو، بەڵام ئێستا دەگاتە 2٪، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بە بێ ئاوارە و پەنابەر زیاتر لە شەش ملیۆن و 270 هەزار کەسە.
دەستەکە پێشبینی دەکات تاوەکو ساڵی 2040 رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بگاتە 8.8 ملیۆن کەس، ژمارەی دانیشتووانی عێراق ئێستا 40 ملیۆن کەسە و بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەی ئامار، ساڵانە نزیکەی 850 هەزار کەس زیاد دەکات.