گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

14-2ـی هەموو ساڵێک وەکو رۆژی خۆشەویستی - ڤالانتاین دەناسرێت، لەو رۆژەدا عاشقانی جیهان گوڵ و دیاری پێشکەشی یەکدی دەکەن و پەیمانی خۆشەویستییان نوێ دەکەنەوە و وەکو رۆژێکی تایبەت سەیری دەکەن. 
 
لە هەرێمی کوردستانیش چەند چالاکییەک بەو بۆنەیەوە بەڕێوەچوون، لە بەشێک لە زانکۆ تایبەتەکانی هەولێر و لەسەر قەڵای هەولێریش چەند چالاکییەکی بەخشینەوەی گوڵی سوور، میوزیک، ئەسپسواری و خوێندنەوەی شیعر بەڕێوەچوون.