نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قه‌ولتاس لە کاکەییەکان دەکات

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی "قه‌ولتاس" لە کاکەییەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت: "جەژنێکی ئارام و ئاسوودە بەسەر بەرن."
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە، 14-01-2025 پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاکەییەکانی بڵاوکردەوە، بەبۆنەی جەژنی "قه‌ولتاس."
 
لە پەیامەکەدا نێچیرڤان بارزانی هیوا دەخوازێت هەموو ساڵێک ئەو جەژنە "بەخێر و خۆشی" بگەڕێتەوە.
 
جەژنی قەولتاس یەکێکە لە جەژنەکانی کاکەیی(یارسانی)ـەکان کە دوای سێ رۆژ بەڕۆژووبوون، شەوی سێیەم دەبێتە جەژن و بۆ ماوەی پێنج رۆژی دوابەدوای یەک، بەردەوام دەبێت.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "خوشك و برايانى كاكه‌يى دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ وه‌ك هه‌ميشه‌ پارێزه‌رى مافه‌كانيان ده‌بين."
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەشدا جەخت دەکاتەوە کە "هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى پێكهاته‌كانى، به‌ وڵاتى پێكه‌وه‌ژيان و لێبوردەيى و يه‌كترقبووڵكردن ده‌مێنێته‌وه‌."
 
کاکەییەکان (یارسانەکان) کاتی بەڕۆژووبوونی قەولتاس لە چواردەیەمی چلەی گەورەی زستان تاوەکو حەڤدەیەمی زستانە. ئەو یارسانانەی کە سێ رۆژی یارانی قەوڵتاس بەڕۆژوو دەبن و پاش رۆژووشکاندن دەیکەن بە جەژن

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە