لە سنە گیانلەدەستدان بە رووداوی هاتووچۆ 10٪ زیادی کردووە
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری دادپزیشكیی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە نۆ مانگدا 399 کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەستداوە.
سێشەممە، 14ی کانوونی دووەمی 2025، بێهزاد غەزەنفەری پوور، بەڕێوەبەری دادپزیشکیی پارێزگای سنە رایگەیاند، ئەو ئامارە لە 21ی ئاداری 2024 تاوەکو 21ی دیسەمبەری هەمان ساڵ تۆمار کراوە. ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 310یان لە رەگەزی نێر و 89یان لە رەگەزی مێ بوون.
بەڕێوەبەری دادپزیشکیی پارێزگای سنە رایگەیاند: "گیانلەدەستدان بە رووداوی هاتووچۆ بەراورد بە پار، 10.5٪ زیادی کردووە."
بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی پۆلیسی هاتووچۆی سنە 34٪ی هۆکارەکانی رووداوی هاتووچۆ بەهۆی ماتۆرسکیلەکانەوە بووە.
بە گوێرەی راپۆرتی دادپزیشکیی ئێران لە 21-03-2024ـەوە تاوەکو 21-07-2024، 6 هەزار و 262 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە و 127 هەزار و 350 کەسیش بریندار بوون.