رووداو دیجیتاڵ
لە گوندی گەزنەی سنووری ناحیەی سمیلان لە قەزای چۆمان، مووشەکێکی نەتەقاوە دۆزرایەوە.
چەند هاونیشتمانییەکی گوندەکە بە رووداویان راگەیاند، چوار رۆژ پێش ئێستا خەڵکی گوندەکە گوێیان لە دەنگێکی بەرز بووە و نەیانزانیوە چییە، دوێنێ دووشەممە هاونیشتمانییەکی گوندەکە لە تەنیشت گوندەکە مووشەکەکەی بینیوە کە لە زەوی چەقیوە و نەتەقاوەتەوە.
رابەر ئەنوەر، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای گشتیی کاروباری مین - هەولێر، سەبارەت بە دۆزینەوەی مووشەکەکە دەڵێت، "لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی سنوورەکەوە دەزگای مین ئاگادارکراوەتەوە کە مووشەکەکە لەنێوببەین، ئێستا سەرقاڵی ئەوەین بزانین چۆن و لەکوێ مووشەکەکە بتەقێنینەوە".
تائێستا رووننەکراوەتەوە مووشەکەکە لە لایەن کێ و هاوێژراوە و بە مەبەستی چی لە نزیک ئەو گوندە فڕێدراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ