نێچیرڤان بارزانی و فالح فەییاز: نابێت عێراق بکەوێتە نێو ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەغدا کۆبوونەوە و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کران.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە، 14-01-2024، لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هێرش و په‌لاماره‌كانى داعش بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و هاووڵاتييان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزيیه‌كان و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه، تاوتوێ كران."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت عێراق نه‌كه‌وێته نێو ئاڵۆزييه‌كانى نێوچه‌كه‌وه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات، ئه‌وله‌ويه‌تى هه‌مووان بێت.
هه‌روه‌ها سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی هاوڕا بوون كه "به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه و هێرشه درۆنييه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، زيان به ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌يه‌نێت."
بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمی "شەهیدانی میحراب" نێچیرڤان بارزانی رۆژی شەممە، 13-01-2024 بەرەو بەغدا بەڕێکەوت، لەدوای رێوڕەسمەکە لەگەڵ بەشێک لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق کۆبووەوە، یەکەمین کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.