پارێزەرێک داوا دەکات ئەو شوێنانە دابخرێن کە پۆینتی تیکتۆک دەفرۆشن

14-01-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزەرێک داوا لە داواکاری گشتی دەکات سکاڵا دژی ئەو کەسانە بجووڵێنێت کە لایڤی تیکتۆک دەکەنەوە و داوا دەکەن خەڵک پۆینتیان بۆ بنێرێت. داواش دەکات کار بۆ داخستنی ئەو شوێنانە بکرێت کە پۆینتی تیکتۆکیان تێدا دەفرۆشرێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 14-01-2024 پارێزەر رێبین سەباح، لەبارەی داواکاریی جووڵاندنی سکاڵا دژی ئەو کەسانەی لە تیکتۆک لایڤ دەکەنەوە و داوای پشتیوانی بە پۆینت و شێوازەکانی دیکەیان دەکەن، کە بە پارەدان دەکرێت، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەهۆی ئەوەی هەندێک لەو کەسانەی لە تیکتۆک چالاکن، داوای یەکە و پۆینت لە خەڵک دەکەن بۆئەوەی پشتیوانییان بکەن و بەو هۆیەوەش چەندین کەس زێڕی هاوژینەکانیان فرۆشتووە یان قەرزیان کردووە یان شتی دیکە، کە کێشەی کۆمەڵایەتیی لێکەوتووەتەوە، ئەمڕۆ بە فەرمی داوا لە داواکاری گشتی دەکەم سکاڵا دژی ئەو کەسانە بجووڵێنێت کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک ئەو داواکارییە دەکەن."
 
رێبین سەباح گوتی، "داوای ئەوەش دەکەم، ئەو شوێنانەش دابخرێن کە پۆینتیی تیکتۆک دەفرۆشن، چونکە ئەوانیش بەشێکن لە کێشەکە." رەتیشی کردەوە لە داواکارییەکەیدا داوا لە داواکاری گشتی بکات تیکتۆک لە هەرێمی کوردستان قەدەخە بکات.
 
تیکتۆک یەکێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە زۆر چالاکەکان و ئێستا نزیکەی 1.5 ملیار بەکارهێنەری لە جیهاندا هەیە و ئەو ژمارەیەش بەراورد بە ساڵی رابردوو، 16% زیادی کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."