رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد کە ئۆتۆمبێلێکیان دزیوە و دواتر فرۆشتوویانەتەوە. بەپێی راگەیێندراوی پۆلیس، یەکێک لە تۆمەتبارەکان کوڕی سکاڵاکارە.
بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلی سه‌ر به به‌شی نه‌هێشتنی تاوان، به هاوكاریی نووسینگه‌كانی رۆژهه‌ڵات و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراویشدا گیرا.
ئەو هاووڵاتییەی سکاڵای تۆمارکردووە، بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی سلێمانی، بە بیانووی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی، کوڕەکەی "ئۆتۆمبێلەکەی دزیوە" و دواتر فرۆشتوویەتیەوە.
هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردووە و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل به هاوكاریی نووسینگه‌كانی رۆژهه‌ڵات و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیران و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا گیرا.
تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی (س. ع. ا) له‌دایكبووی ساڵی 1983 و (ر. هـ. ا) له‌دایكبووی ساڵی 1993 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ