رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ هادی عامری، سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در کۆبووەوە، بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كردووە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە، 14-01-2024، رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هادی عامری، سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در داكۆكييان له پێويستيى پاراستنى سه‌قامگيريى عێراق و نه‌بوونى به به‌شێك له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در هاوڕابوون "كه ده‌بێت ماف و شايسته دارايييه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بدرێت و ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييان پارێزراو بێت."
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تاوتوێكردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گرنگيى چاره‌سه‌ركردنيان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 2024/1/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى، سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌در، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد و داكۆكييان له پێويستيى پاراستنى سه‌قامگيريى عێراق و نه‌بوونى به به‌شێك له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
تاوتوێكردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گرنگيى چاره‌سه‌ركردنيان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. تيايدا هاوڕا بوون كه ده‌بێ ماف و شايسته دارايييه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بدرێت و ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييان پارێزراو بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ