بەهۆی گەشاندنەوەی سۆپای دارەوە لە گوندێکی سنووری زاخۆ دوو منداڵ سووتان

14-01-2024
حەیدەر دۆسکی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شەوی رابردوو 13-01-2024 لە گوندێکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەهۆی گەشاندنەوەی سۆپای دارەوە دوو منداڵ سووتان و کەسوکاری منداڵەکان دەڵێن، "تەندروستییان جێگیرە."
 
لە گوندی حەسەن ئاڤا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دوو منداڵ لە کاژێر 20:00 (بە کاتی هەولێر) ـی شەوی رابردوو هەوڵیان داوە ئاگری سۆپادارەکەیان بە گاز بگەشێننەوە، بەڵام بەهۆیەوە ئاگرەکە بەڕێژەی زۆر زیادیکردووە و بووەتە هۆی سووتاندنیان، لەبارەی رووداوەکەوە موختار گولی، خاڵی منداڵەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوو خوشکەزاکەی بەڕێژەی جیاواز سووتاون.
 
هەروەها گوتیشی، عومەر بەشیر تەمەنی پێنج ساڵە و رێژەی سووتاوییەکەی 45%ـە براکەی کە کاکل بەشیرە رێژەی سووتاوییەکەی 20%ـە، رەوانەی نەخۆشخانەی سووتاویی دهۆک کراون و چارەسەریان وەرگرتووە و لە ئێستادا تەندروستییان جێگیرە. 
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر لەم هەفتەیەدا لە گەڕەکی ئێتیتێ ـی سەنتەری پارێزگای دهۆک لە شووقەیەک کەوتەوە و ژنێکی تەمەن 28 ساڵ گیانی لەدەستدا و هاوژینەکەی بەشێک لە جەستەی سووتا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی چاغلایانی لە ئیستەنبووڵ

14 یاریزان لە تورکیا دەستگیرکران

کێشەی گرەوکردن لەنێو خولی تۆپی پێی تورکیا قووڵتر دەبێتەوە، 29 کەسی دیکە دەستگیرکران، لە نێویاندا سەرۆکی پێشووی یانەیەکی بەنێوبانگ و چەندین یاریزانی خولە جیاوازەکان هەن.