گالەری

14-01-2022
23 Photos
 
وێنە: هەستیار هەژار

رووداو دیجیتاڵ 

کارکردن لە پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیە بەردەوامە کە لە مانگی ئۆکتۆبەری 2020 بەردی بناخەکەی دانرا. هاوکات بەهۆی بارانی بەخوڕ لە ماوەی رابردوودا، ئاستی ئاوی دەربەندەکەش بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە. 
 
دانانی بەردی بناخەی ئەو پردە بە گوژمەی نۆ ملیۆن دۆلار بوو. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە 13-10-2020 سەردانی رانیەی کرد و بەردی بناخەی پڕۆژەکەی دانا گوتی، بەو کارە مەبەستیانە هاوکاریی ئیدارەی راپەڕین بکەن لە دەرخستنی توانای ئابوورییەکانی.
 
بەپێی ئامارەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا لە رانیە 52.4 ملیمەتر باران باریوە. تاوەکو ئێستاش لە رانیە 371.3 ملیمەتر باران باریوە.
 
ئەو پردە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیانی دەڤەری راپەڕین دەکات و لەڕووی بازرگانیشەوە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ جووتیارانی ئەو ناوچەیە بۆ گواستنەوەی بەروبوومەکانیان و گەیاندنی بە بازاڕەکان.