نێچیرڤان بارزانی: گیانله‌ده‌ستدانی ته‌ڵعه‌ت سامان خه‌مباری کردم
رووداو - هەولێر
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری تەڵعەت سامان دەکات و دەڵێت، گیانله‌ده‌ستدانی شانۆکار و ده‌رهێنه‌ر ته‌ڵعه‌ت سامان خه‌مباری کردم.
تەڵعەت سامان، کە خاوەنی کۆمەڵێک بەرهەمی ناوازەی هونەری شانۆ و درامایە، ئەمڕۆ 14-1-2019 لە تەمەنی 74 ساڵیدا بە رووداوی هاتووچۆ لە رێگەی پیرمام- هەولێر گیانی لەدەستدا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا لەبارەی گیانلەدەستدانی شانۆکار و دەرهێنەری کورد تەڵعەت سامان دەڵێت: "گیانله‌ده‌ستانی شانۆکار و ده‌رهێنه‌ر ته‌ڵعه‌ت سامان خه‌مباری کردم، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و که‌سوکار و هاوڕێیانی ده‌که‌م، هاوخه‌میانم، خوای گه‌وره سه‌بوورییان بدات و خولێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بکات".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "جێپه‌نجه‌ی تەڵعەت سامان به هونه‌ری کوردییه‌وه دیاره و یادی بهخێردهمێنێتهوه".
تەڵعەت سامان لە ساڵی 1945 لە هەولێر لەدایکبووە. ساڵی 1991 بووەتە سەرۆكی یەكێتی هونەرمەندانی كوردستان. هەروەها سەرۆكی هونەر و وێژەیی كورد بووە، لە ساڵی 1992 گرووپی شانۆی سامان-ی دامەزراندووە.
تەڵعەت سامان لە ساڵی 1945 لە هەولێر لەدایکبووە. ساڵی 1991 بووەتە سەرۆكی یەكێتی هونەرمەندانی كوردستان. هەروەها سەرۆكی هونەر و وێژەیی كورد بووە، لە ساڵی 1992 گرووپی شانۆی سامان-ی دامەزراندووە.
گیانله‌ده‌ستدانی شانۆکار و ده‌رهێنه‌ر ته‌ڵعه‌ت سامان خه‌مباری کردم. سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و که‌سوکار و هاوڕێیانی ده‌که‌م، هاوخه‌میانم، خوای گه‌وره سه‌بوورییان بدات و خولێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بکات. جێپه‌نجه‌ی ئه‌و به هونه‌ری کوردییه‌وه دیاره و یادی به‌خێر ده‌مێنێته‌وه.
— Nechirvan Barzani (@PMBarzani) January 14, 2019