دایکانی شەممە لە ئامەد بۆ 465ـەمین جار گردبوونەوە

رووداو - ئامەد

باری نائاسایی لە تورکیا و باکووری کوردستان بووەتە هۆی سنوورداربوونی چالاکی رێکخراوەکان و دایکانی ئاشتی.

لە ئامەد بۆ 465ـەمین جار دایکانی ئاشتی گردبوونەوە، ئەوان پێشتر لە پارکی کۆشو یۆڵو گرد دەبوونەوە، بەڵام ئێستا لەبەر باری نائاسایی لەنێو باڵەخانەکان چالاکی ئەنجامدەدەن و داوای چارەنووسی رۆڵەکانیان دەکەن.

تەنیا لە ئامەد 110 کەس بێسەروشوێنن، هەروەها نزیکەی دوو هەزار کوژراو هەن دیارنییە کێ بکوژیانە.

بەگوێرەی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ساڵی 1980 ەوە تاوەکو 2016، حەوت هەزار و 731 کەس و، لە 9 مانگی 2017 دا 482 کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان کوژراون و بکوژەکانیان دیارنین.