لە سنووری کەرکووک خۆکوژێک پێش خۆ تەقاندنەوەی کوژرا

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، کوژرانی "تیرۆریستێکی خۆکوژ"ی لە سنووری کەرکووک راگەیاند. 

ئەمشەو 13ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی سەر بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا باسی کوژرانی تیرۆریستێکی خۆکوژ لە شارۆچکەی داقووقی سەر بە کەرکووک کرد. 
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە؛ تیمەکانی دژەتیرۆر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکووک و فەوجی تەکتیکی، ئۆپەراسیۆنێکی جۆرییان لە شارۆچکەی داقووق بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی سەرچاوەی هەواڵگریی ئەنجامدا. 
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە "تیرۆریستێک بە یەلەگی بۆمبڕێژکراو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنێکی دیاریکراو گەمارۆدرا و بەر لە خۆ تەقاندنەوەی، تیمەکانی دژە تیرۆر کوشتوویانە. 
 
جەخت لەوەشکرایەوە، دوای وردبینی خێرا و دڵنیابوونەوەی لە راستی زانیارییە هەواڵگرییەکان، فەرمانی دادوەری پەیوەندیدار بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە درا.
 
 

 

 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە