حکومەتی هەرێمی کوردستان هەشت رۆژ پشووی بەبۆنەی سەری ساڵ راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بەبۆنەی سەری ساڵی زایینی 2024، لە دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان هەشت رۆژ پشووی فەرمی دەبێت.
 
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 13-12-2023) حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە 25ـی كانوونی یەكەمی 2023، تاوەكو 1ـی كانوونی دووەمی 2024، بە بۆنەی سەری ساڵەوە، لە سەرجەم دامودەزگە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
 
سەبارەت بە کاتی فەرمیی دەستپێکردنەوەی دەوام، حکومەت دەڵێ "لە 2ـی كانوونی دووەمی 2024، لە سەرجەم دامودەزگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە."
 
هەر ئەمڕۆ حکومەت بەهۆی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقەوە بڕیاریدا 18ـی ئەم مانگە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی بێت. بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی حکومەت، ئەو پشووە تەنیا رۆژی 18ـی مانگە و 19ـی کانوونی یەکەم دەوام لە سەرجەم دامودەزگە فەرمییەکان دەستپێدەکاتەوە.