د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد: لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی باسی گرنگیی خزمەتی میللـەتمان کرد

13-12-2023
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد، یەکێک لە رێبەرانی رەوتی سەلەفی لە هەرێمی کوردستان باسی کۆبوونەوەی نێوان خۆی و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و دەڵێت، "سەردانەکەی وەڵامدانەوەی سەردانی پێشووی من بووە و باسی خزمەتی میللەتمان کردووە." 
 
رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد، یەکێک لە رێبەرانی رەوتی سەلەفی لە هەرێمی کوردستان کرد. بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی، "لە سەردانەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی بیری ئاشتی و میانڕەوی، قووڵکردنەوەی تەبایی و پێکەوەژیان لەنێوان نەتەوە و پێکهاتەکان کرایەوە بەشێوەیەک تاکەکانی کۆمەڵگە بە هەموو بیروباوەڕە جیاوازەکانەوە هەست بە ئارامی و پارێزراوی بکەن."
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی تەنیا سەردانێکی ئاسایی بووە، پێشتر من سەردانیانم کردبوو، ئەوانیش بەڕێزەوە وەڵامی سەردانەکەی منیان دایەوە و سەردانیان کردمەوە."
 
لەبارەی گفتوگۆی نێوانیانەوە، د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد گوتی، "باسی گرنگیی خزمەتکردنی میللـەت و زیاتر ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و پارێزگاریکردن لە ئایین و دابونەریتی جوانی خەڵکی کرا."
 
د. عەبدوللەتیف ئەحمەد ئەوەشی گوت کە، "من سەردانی نێوان مامۆستایانی ئایینی و بەرپرسان بە گشتی، بۆ گفتوگۆی خێر بە کارێکی ئەرێنی و بەسوود دەبینم، مامۆستای ئایینی قسەی خێر دەکات و دەستخۆشی دەکات لە بڕیار و هەنگاوی خێری گشت حیزب و لایەنێک و دوورە لە بڕیار و هەنگاوی خراپی گشت لایەک."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".