بەهای دینار بەرزبووەوە

13-12-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە و  100 دۆلار بە 156 هەزار و 200 دینار دەفرۆشرێت. 
 
بەرزبوونەوەی بەهای دینار دوای ئەوەهات کە بانکی ناوەندیی عێراق 222 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە. بەیانیی ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 156 هەزار و 700 دینار بوو. 
 
رەوەز میرزا، خاوەنی کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 156 هەزار و 200 دینار دەفرۆشرێت.
 
لەبارەی بەهای تمەنەوە، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر گوتی، 100 دۆلار بەرامبەر 5 ملیۆن و 45 هەزار تمەنی ئێرانییە.

 

نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە 100 دۆلار بە 157 هەزار و 100 دینار دەفرۆشرا.
 
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشێت کە بۆ 100 دۆلار 132 هەزار دینار وەردەگرێت. ئاڵوگۆڕکارانی دراو دەڵێن، ئەو پارەیە بەشی زۆری بۆ دەرەوەی وڵاتە؛ بۆیە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار ناجێگیرە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە