سەرۆکی ئاڕ تی بانک بۆ سێیەمجار لەسەریەک خەڵاتی "شانازیی عەرەب" وەردەگرێت

13-12-2022
نەهرۆ محەممەد
بەخشینی خەڵاتی شانازیی عەرەبی د. هەمیلە عەبدولستار گەردی، سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئاڕ تی بانک
بەخشینی خەڵاتی شانازیی عەرەبی د. هەمیلە عەبدولستار گەردی، سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئاڕ تی بانک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ سێشەممە، د. هەمیلە عەبدولستار گەردی، سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئاڕ تی بانک لە دوبەی خەڵاتی شانازیی عەرەبی وەرگرت.
 
سێ ساڵە ئەم ژنە کوردە ئەو خەڵاتە وەردەگرێت، ئەوەش لەسەر بنەمای سەرکەوتن و پڕۆفیشناڵی لەکارکردندا.  
 
د. هەمیلە عەبدولستار گەردی ئەمڕۆ سێشەممە 13-12-2022 بە هەڵەبجە سەعدوون، نێردراوی رووداوی لە دوبەی راگەیاند: "ئەم خەڵاتە لە بواری بەڕێوەبردنی کارگێڕی و ئابووری و بانکی وەردەگرم، وەک کەسێکی دیاری کەرتی بانکی لە عێراقدا. ئەم خەڵاتە زۆر گرنگە. ژنێکی کوردم خەڵاتی "شانازیی عەرەب" وەربگرم." 
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئاڕ تی بانک گوتی: "هەموو ساڵێک راپۆرتمان دەچێتە ئەو دامەزراوەیەی خەڵاتەکە دەبەخشێت؛ راپۆرتی کەسیی خۆم و راپۆرتی ئاڕ تی بانک. سەیری کاری بەربژێر و راپۆرتەکان دەکرێت. ئەمە یەکەمینجارە لە عێراق کەسێک سێجار بەربژێر بکرێت. یەکەمینجاریشە سێ ساڵە لەسەر یەک ئەو خەڵاتە وەربگرم." 
 
د. هەمیلە عەبدولستار گەردی گوتیشی: "وەک ژنێکی کورد شانازی بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتەوە دەکەم، چونکە ئەمە هیوا و خواستێکی گەورەیە کە بتوانم بۆ میللەت و کوردایەتی خۆمان بەدەستی بهێنم." 
 
لەبارەی کاریگەری ئەو خەڵاتە، سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئاڕ تی بانک گوتی: "ئەم خەڵاتە کاریگەری گەورەی بۆ سەر ئاڕ تی بانک دەبێت. بانکی ناوەندیی عێراق ئاگادارە کە ئەم خەڵاتە وەردەگرم و ئەوانیش زۆر دڵخۆشن. بانکی ئاڕ تی بانکێکی بەهێزە و متمانەی خەڵکی بەدەستهێناوە. ئەمەش کارێکی گەورەیە. پێویستە پڕۆژەکان زیاتر بکەین." 
 
د. هەمیلە گەردی رایگەیاند: "هەوڵەکانمان چڕبوونەتەوە لە بە دیجیتاڵکردنی بانکی و ئۆنلاینکردنی بانک. پڕۆژەکەمان زۆر گەورەیە. ئەم پڕۆگرامە ئێستا بەرکارە و پەنا بەخودا بەم نزیکانە ئەو بەرنامەیە بۆ هەموو دامودەزگاکانی حکومەت دەڕوات. ئەمەش یەکێکە لە گرنگی پێدانەکانی سەرۆکوەزیران کە گرنگی بە کەرتی بانکی دەدات." 
 
خەڵاتی شانازیی عەرەب، ئیمارات و ئەمریکا بە هاوبەشی لە دوبەی دەیبەخشن و بڕوانامەی کارامەیی دەدرێتە کەسایەتییەکان لە هەر وڵاتێک بن کە رۆڵیان لە ئابووری، کەرتی بانکی و دارایی، گەشەپێدانی گشتگیر و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی دا هەبێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.