فریاکەوتنی خێرای سلێمانی: مانگانە پێویستمان بە 55 هەزار لیتر بەنزین هەیە

13-12-2022
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی "122" دەڵێت: "تائێستا کێشەی بەنزینمان هەیە و بۆمان دابیننەکراوە" و دەشڵێت، مانگانە پێویستیان بە 55 هەزار لیتر بەنزین هەیە.
 
رۆژی سێشەممە 13-12-2022، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی "122" بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تائێستا کێشەی دابینکردنی بەنزینیمان هەیە، چوارشەممەی رابردوو تاوەکو هەینی بەهۆی بێ بەنزینی نەمانتوانیوە کار بکەین هەرچەندە چەندین حاڵەتی گرنگ هەبووە و پەیوەندیمان پێوەکراوە، ئێستاش بەشێوەیەکی کاتی کاردەکەین بەو 10 هەزار لیتر بەنزینەی لەلایەن نەوەی نوێوە بۆمان دابینکراوە." 
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، مانگانە تەنیا بۆ سووتەمەنی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان پێویستی بە نزیکەی 90 ملیۆن دینارە، هاوکات پێویستیان بە 55 هەزار لیتر بەنزین هەیە. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی 115 ئەمبوڵانسی هەیە و رۆژانە نزیکەی 80 دەرچوونیان هەیە. سامان نادر گوتی، دەرچوونەکانیش بەگوێرەی رووداوەکان دەگۆڕدرێت، بۆ نموونە تەنیا مانگی 11دا هەزار و 542 دەرچوونیان هەبووە.
 
دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆبوونەتەوە، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانیش ئامادەبووە و دەڵێت: "بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لەسەر هێڵە و قسەی لەگەڵ بانک کردووە و بەڵێن دراوە کە کێشەکان چارەسەربکرێن و پارەمان بۆ دابین بکەن، چاوەڕوانین ئەمڕۆ ئەو بابەتە یەکلاببێتەوە، هاوکات دوێنێ لەسەر پلانی سەری ساڵ قسەمان کردووە، بەڵام ئەگەر بارودۆخ وەک ئێستا بێت ناتوانین سەری ساڵ کاربکەین."
 
سامان نادر گوتیشی: "لە مانگی 10ەوە تائێستا کۆمپانیای پەیوەندیدار پارەی بەنزینیان وەرنەگرتووە، یەکێک لە کێشەکانیش ئەوەیە کە دەچینە بانک داوای پارە دەکەین 5 ملیۆن و 10 ملیۆنمان پێدەدەن ئەوەش کێشەمان بۆ دروست دەکات."
 
لەماوەى ئەمساڵدا ئەوە سێیەم جارە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی گرفتی بەنزینی بۆ دروست ببێت، ئەوەش بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانی تەندروستیی سلێمانی و نەبوونی پارەی پێویستە لە بانکەکاندا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی بە تەلەفۆن لە هەواڵی ئەکرەم ساڵحی پرسی

نێچیرڤان بارزانی: بەدواداچوون بۆ کەیسی هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح بکرێت

نێچيرڤان بارزانى له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، هه‌واڵى ئه‌كره‌م ساڵحى پرسى، كه‌ دوێنێ له‌به‌رده‌م ماڵى خۆيدا له‌ كه‌لار له‌ هه‌وڵێكى تيرۆركردن به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبيله‌كه‌ى، رزگار بوو.