منداڵە کۆچبەرێکی کورد بە خواردنەوەی ئاوی پیس تووشی نەخۆشییەکی پێست دەبێت

13-12-2021
جووتیار قارەمان
نیشانەکردن کۆچبەران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێشتا سەدان کۆچبەری کورد لە بێلاڕووس لەسەر سنوورەکانی پۆڵەندا، لیتوانیا و لاتڤیان و بە رۆژانێکی سەختدا تێدەپەڕن و بەو هیوایەن بگەنە ئەوروپا. بەشێکیان پێشتر بە خواستی خۆیان گەڕاونەتەوە. ئەوانەیشیان کە لەسەر سنوورەکانن لەبەر نەبوونی خۆراک و ئاوی پاک و خواردنەوەی ئاوی پیسەوە تووشی نەخۆشیی جۆراوجۆر بوون کە یەکێک لەوان منداڵێکی کوردە بە ناوی رەهەند نەریمان کە ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی پۆڵەندایە.
 
رۆژی دووشەممە 2021/12/13 رەهەند دەبێتە حەوت ساڵ و رۆژی لە دایکبوونیەتی، بەڵام لەسەر تەختی نەخۆشخانە خەوێنراوە و چارەسەر وەردەگرێت.
 
شۆخان محەممەد، دایکی رەهەند بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "ئێستا رەوشی رەهەند بەرەو باشی دەچێت. 10 رۆژ لە نەخۆشخانەیەکی سەر سنوور بوو. لەوێ چارەسەری تەواویان نەدۆزییەوە، بەڵام دەریانخست کە ڤایرۆسە. ئەوەیش لەبەر ئەوە بوو کە ئاوی پیسی دارستانەکانی بێلاڕووسی خواردبووەوە."
 
دایکی رەهەند ئاماژەی بەوە دا کە 38 رۆژ لە دارستانەکانی بێلاڕووسدا بوون و دۆخێکی خراپیان بەڕێ کردووە. 
 
شۆخان محەممەد گوتی: "منداڵەکەم لە سەرەمەرگدا بوو و رزگار کرا. ئێستا رەهەند لە نەخۆشخانە خوێنراوە و دۆخی بەرەو باشی دەڕوات."
 
دایکی رەهەند لەبارەی ئەوەوەی چۆن گەیشتوونەتە پۆڵەندا لە کاتێکدا بەشێکی زۆری کۆچبەران هەوڵ دەدەن بگەنە پۆڵەندا و ئەو وڵاتەیش سنوورەکانی زۆر تووند کردوونەتەوە.
 
شۆخان محەممەد گوتی: "داوای یارمەتیمان لە پۆلیسی پۆڵەندی کرد، ئەوانیش یارمەتییان داین. دەستبەجێ ئەمبووڵانسیان بانگ کرد و رەوانەی نەخۆشخانەیان کردین. خۆیشم دۆخم زۆر خراپ بوو و 20 رۆژ لە نەخۆشخانە خەوێنرام."
 
شۆخان خۆی و مێردەکەی و سێ منداڵیانن و دۆخی منداڵەکانی دیکەیشی باش نەبوون، بەڵام رەهەند لە هەموویان خراپتر بووە. ئێستا مێردەکەی و دوو منداڵی لە کەمپدان و، ئەو و رەهەندیش لە نەخۆشخانەن. 
 
شۆخان محەممەد گوتی: "ئێستا پزیشکەکان چارەسەری تەواویان بۆ نەخۆشییەکەی رەهەند دۆزیوەتەوە و رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو باشتر دەڕوات. پێیان گوتووین کە بەمزووانە لە نەخۆشخانە دەرماندەکەن و دەماننێرنە کەمپ."
 
ئەوان مانگی 9ی 2021 هەرێمی کوردستانمان بەجێهێشتووە، هەرچییەکیان هەبووە فرۆشتوویانە. بە گوتەی خۆیان سەرەتا نەیانزانیوە کە رێگەی کۆچ ئەوەندە سەختە.
 
دایکی رەهەند گوتی: "ئەگەر بمانزانیایە ئەم رێگەیە ئەوەندە سەختە ئەم رێگەیەمان نەدەگرتەبەر. زۆر پەشیمانم هاتمە ئەم رێگەیە. سەرەتا هیچ زانیارییەکمان لەسەر رێگەکە نەبوو؛ هەرکەسیش باسی دەکرد دەیگوت کە زۆر ئاسانە و خێرا دەردەچیت."
 
ئەو ئافرەتە گوتیشی: "هەرچییەکمان لە هەرێمی کوردستان هەبوو، وەک زەوی و خانوو و ناوماڵ، هەموویمان فرۆشت و هاتین بەرەو ئەوروپا. نزیکەی 25 هەزار دۆلارمان خەرج کردووە. ئێستا بڕیارمان داوە لێرە بمێنینەوە و داوای مافی پەنابەرێتیمان کردووە. لەبەر ئەوەی من و رەهەند زۆر نەخۆش بووین، وەڵامیان داوینەتەوە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.