رووداو دیجیتاڵ
چەند رۆژێکی دیکە کۆتایی بە وەرزی پاییز دێت و وەرزی سەرما و زستان دێت، لە ناوچەی رەزێ میری لە قەزای ئاکرێی سنووری پارێزگای دهۆک هێدی هێدی گەڵای درەختەکان دەستیان بە وەرین کردووە و دیمەنێکی جوانیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەشوهەوای ناوچەکەش بە تەواوی ساردبووە. لە پاڵ درەختە زەردەکانیش ئاژەڵی وەک ئەسپ و کانیاوی سازگار دەبینێرت. رۆژانەش خەڵکی بۆ وێنەگرتن سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن.
وێنەکان عەبدوڵڵا بیتاش بۆ رووداو ناردوونی