لە ئامەد و باکووری کوردستان ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا بڵاوبووەتەوە


رووداو - ئامەد 

 

لە ئامەد و باکووری کوردستان ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی نەخۆشکەوتوون. لە 15 رۆژی رابردوودا سەردانیکردنی هاونیشتمانیان بۆ نەخۆشخانەکان بەرێژەی 55% زیادبووە. 
 
تاوەکو ئێستا جۆری نەخۆشییەکە نەتوانراوە دەستنیشانبکرێت و منداڵان زیاتر تووشی دەبن. بەگوێرەی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئامەدیش لە 15 رۆژی رابردوودا سەردانیکەرانی نەخۆشخانەکان 55% زیادیکردووە.
 
دەرمانسازێکیش ئاماژە بەوە دەکات، ڤایرۆسەکە بەزۆری لە قوتابخانەکاندا بڵاودەبێتەوە و منداڵان تووشی دەبن. تووشبوان بەزۆری پلەی گەرمی لەشیان بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
 
بۆئەوەی ڤایرۆسەکەش بڵاونەبێتەوە، بە گوتەی ئەو دەرمانسازە، پێویستە تووشبوان لە ماڵەوە نەیەنە دەرەوە تاوەکو چارەسەری پێویست وەردەگرن.