رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ زیندانییەک لە کاتی گواستنەوەیدا لە رێگەی نێوان کەلار - سلێمانی، لە دەست هێزەکانی پۆلیس رایکرد و دوای چەند کاژێرێک دەستگیرکرایەوە.
رۆژی چوارشەممە، 13ـی تشرینی دووەمی 2024، عەقید عەلی قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند، "دوای ئەوەی زیندانییەکە لە سنووری ناحیەی زەڕایەن رایکرد و بۆ ماوەی چەند کاژێرێک خۆی حەشاردا، کەمێک لەمەوپێش هەر لە سنووری گەرمیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرایەوە."
بەگوێرەی زانیارییەکانی گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەو زیندانییە پێشتر لە زیندانی کۆیە راگیراو بووە، بەوپێیەی لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە داواکراو بووە، هەر بۆیە مەفرەزەیەکی پۆلیسی کۆیە هێناویانەتە سلێمانی و لەوێ رادەستی مەفرەزەکانی ئێمەیان کردووە و لە رێگادا رایکردووە."
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد، "زیندانییەکە بە تۆمەتی فێڵکردن دەستگیرکراوە."
لە هەرێمی کوردستان, سێ چاکسازیی گەوران لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەن؛ هاوکات سێ چاکسازیی ژنان و منداڵان لە هەر سێ شارەکەدا هەن و بەگشتی زیاتر لە 5000 هەزار کەس تێیاندا سزاکانیان بەسەر دەبەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ