رووداو دیجیتاڵ
رێباز محەممەد عەبدوڵڵا ناسراو بە رێباز حەملان، لە شوێنی مەسعود حەیدەر دەکرێتە بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق و هەفتەی داهاتوو لە پۆستە نوێیەکەی دەستبەکار دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە, 13ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر نووسراوی دەستبەکاربوونی رێباز حەملان، لە شوێنی مەسعود حەیدەر وەکو بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و هەفتەی داهاتوو دەستبەکار دەبێت."
مەسعود حەیدەر، لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بوو لە فراکسیۆنی گۆڕان، دواتر پەیوەندیی بە ریزەکانی پارتییەوە کرد. ماوەیەک وەک راوێژکار لە بارەگای بارزانی بوو، ساڵێک و 10 مانگیشە لە پشکی کورد پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراقی وەرگرتووە.
رێباز حەملان، لە کابینەی ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ماوەیەک وەزیری دارایی بوو، لە کابینەی نۆیەمیشدا پۆستی یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی بۆ کاروباری دارایی و ئابووریی وەرگرت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ