لێدوانی سوودانی بۆ رووداو لەبارەی مووچەی مانگی 10

رووداو دیجیتاڵ 

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سلێمانییەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بەویستی خوا لە نزیکترین کاتدا مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین."
 
گوتەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتێکدایە ئەمرۆ لە هەولێر و لە سلێمانی، بەشێکی گوتەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا تایبەت بوو بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
 
هەر لەبارەی مووچەی مانگی 10، دوێنێ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو "ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10 تەواو بووە." دۆکیۆمێنتەکە هەمووی دەکرێتە "یاداشتێک و بۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بەرز دەکرێتەوە تاوەکو واژۆی لەسەر بکات و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات."

 

پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو لە گەشتی هەواڵەکانی کاژێر 08:00 کە شاهۆ ئەمین پێشکێشی دەکات هەروەها گوتی، دوای کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، سوودانی بە رووداوی گوت "بەویستی خوا بەزووترین کات مووچەی مووچەخۆران دەنێرین و پارەی مووچە خەرج دەکەین."