سوودانی گەیشتە هەولێر؛ بەرنامەی سەردانەکەی بزانە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیشانەکردن سوودانی لە هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرا.
 
سوودانی کاژێر 9:00ی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
 
مەسرور بارزانی و بەشێک لە کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر پێشوازییان لێی کرد.
 
سوودانی لەگەڵ کێ کۆدەبێتەوە؟
 
دوای گەیشتنی بۆ هەولێر، بڕیارە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کاژێر 10:30 لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، دواتر کۆدەبنەوە و پرسە پەیوەندیدارەکان تاوتوێ دەکەن.
 
دوای ئەو کۆبوونەوەیە، بڕیارە سوودانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش کۆببێتەوە، هەروەها لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو لایەنانەی لە هەڵبژاردن کورسییان بەدەستهێناوە، کۆدەبێتەوە. لە سلێمانیش لەگەڵ یەکێتی و نەوەی نوێ و یەکگرتوو کۆدەبێتەوە.
 
چاوەڕێ دەکرێت، لە سەردانی ئەم جارەی سوودانی دا، پرسەکانی بودجە، نەوت، رێگەی گەشەپێدان، سەرژمێری و پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ بکرێن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی تیمەکانی سەرژمێری لە پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەلێدان لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی ئامار: ئەمڕۆ ناوی بژمێرانی سەرژمێری رادەگەیێندرێت

زیاتر لە 60 هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان ناوی خۆیان لە فۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ کارمەندانی سەرژمێری تۆمارکردووە، ئەمە بەپێی ئەو زانیارییانەی مەحموود عوسمان بە رووداوی دان.