سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە سلێمانی
رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 13-11-2024) لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پێشوازیی لێکرا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق کە بەیانیی ئەمڕۆ گەشتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێکرد، سەرەتا لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
دۆسییەکانی نێو جانتاکەی سوودانی کۆن و نوێن، گفتوگۆی گەرمی ئەم ساڵانەی دوایی هەولێر و بەغدای کۆکردووەتەوە. بودجە، نەوت، رێگەی گەشەپێدان، سەرژمێری و پێکهێنانی حکومەت گەرمترینیانن.