سوودانی بۆ سەرۆک بارزانی: هیوادارم لایەنەکان بەزووترین کات کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنن

13-11-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد، لەنێویاندا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
 
لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە كراوە.
 
هەروەها هەردوولا جەختیان لەوە کردووەتەوە كە لە پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵدا "هەنگاوی ئیجابی و باش نراون."
 
هەر لەو دیدارەدا، سوودانی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كردووە و "هیوای ئەوەی خواست كە بەزووترین كات لایەنەكان بگەنە ڕێككەوتن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان،" ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە.
 
 
محەممەد شیاع سوودانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 13-11-2024 بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر. بڕیارە هەر ئەمڕۆ بچێتە سلێمانییش.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە