رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسووڵی نوێی میسر کرد و کۆبوونەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە مەحموود فارووق یوسف، کۆنسووڵی نوێی میسر لە هەولێر کرد و هەموو پشتگیرییەکی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، دەربڕی.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هه‌ردوولا خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بوارە‌كاندا، به‌تايبه‌تيش بوارى بازرگانی، دووپات كرده‌وه" و باسیان له جووڵه و ئاستى بازرگانيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و میسر کرد.
راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/11/13، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باڵیۆز مەحموود فارووق یووسف، کۆنسووڵی نوێی میسر لە هەرێمی کوردستان، پيرۆزبايی ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، ده‌ربڕى.
له ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بوارە‌كاندا، به‌تايبه‌تيش بوارى بازرگانی، دووپات كرده‌وه. له‌مبارەيه‌وه، باس له جووڵه و ئاستى بازرگانيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بی، كرا.
هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ