رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسووڵی نوێی ئەڵمانیا کرد و باسیان لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکەیش کرد.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 13-11-2024، لە هەولێر کرا. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئالبرێشت فۆن ڤيتكه، كۆنسووڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانيا لە هەرێمی کوردستان، جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەش کردەوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "كۆنسووڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا، پيرۆزبايی سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد و سه‌رساميى خۆى به رێژه‌ى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردندا نيشان دا. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا، قۆناخى داهاتوو و هه‌وڵه‌كانى پێکهێنانی كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيان، تاوتوێ كرد".
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا، په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 2024/11/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز ئالبرێشت فۆن ڤيتكه، كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد و سه‌رساميى خۆى به ڕێژه‌ى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردندا نيشان دا. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا، قۆناغى داهاتوو و هه‌وڵه‌كانى پێکهێنانی كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيان، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگن، كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌ربڕى.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوچه‌كه و مه‌ترسيى لێكه‌وته‌ی ئاڵۆزيیه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ