دوو برا لە هەڵەبجە زەوییەکی 200 مەتریی بە مادەی هۆشبەر دەچێنن

13-11-2023
سازگار سەڵاح
ئەو زەوییەی بە مادەی هۆشبەر چێندرابوو.
ئەو زەوییەی بە مادەی هۆشبەر چێندرابوو.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
لە پارێزگای هەڵەبجە، زەوییەکی 200 مەتریی ئاشکراکراوە کە دوو برا تێیدا خەریکی چاندنی مادەی هۆشبەری وەکو حەشیش و ماریوانە بوون.
 
زەوییەکە موڵکی دوو برا بووە، سنووری زەوییەکەیان بە دیوار هەڵچنیوە و دراوسێکانیان وا تێگەیاندوون، خەریکی بەروبوومی وەکو تەماتە و بامیەن.
 
دراوسێیەکیان دەڵێت، تەنانەت جاری وا هەبووە، پەڵپینەشیان بۆ هێناون.
 
شایەتحاڵێک بە رووداوی گوت، "دەیگوت تەماتە، بامیە و سەوزە دەچێنین، هەندێک مریشک و شتیشیان راگرتبوو، ئیتر هەر وامان زانیوە خەریکی ئەوەن. لەگەڵ کەس هاتوچۆی نەبوو، سڵاوی لە کەس نەدەکرد، هەر تەقەتەقی دەهات، دەیوت بامیە و تەماتە دەکەم".
 
شایەتحاڵێکی دیکە دەڵێت، بەلایەوە زۆر سەیرە و ئەمەی لەو دراوسێیانەی چاوەڕێ نەکردووە چونکە نوێژیشیان کردووە.
 
ئەو گوتی، "چەنێکە دراوسێين رەفتاری ناشرین و خواردنی ئەو شتە [مادەی هۆشبەر]مان لێ نەبينيوە، خێزانێکی هەژار بوون، ئەم شتە زۆر سەیرە بەلامەوە". هەروەها گوتیشی، "[خاوەن زەوییەکە] دەڕۆشت بۆ نوێژکردنیش، ئەگەر ئەم شتە رووشیدابێت لەدوای جەژنی رەمەزان بووە، یەکەمجار مریشکی لەو زەوییەدا بەخێو دەکرد، دوایی کشتوکاڵیان دەکرد، سێ چێشت پەڵپینەشی بۆ ئێمە هێنا".
 
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان چوار کەسی لە هەڵەبجە بە تۆمەتی چاندن، بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە کە دووانیان دوو براکەی خاوەن کێڵگەکەن.
 
عەقید سەلام عەبدولخالق، لێپرسراوی راگەياندنی دەزگای ئاسايشی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سێ کەس لەو زەوییەدا کاریان دەکرد، هەموویان دەستگیرکران، کە تەمەنیان 35، 37 و 42 ساڵانن.
 
رۆژی دووشەممە، 13-11-2023، هەر لە هەڵەبجە کەسێکی دیکەی پەیوەندیدار بەم کەیسە دەستگیر کراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵەکان دوای لەدایکبوونیان لەلایەن دایکەکانیانەوە جێدەهێڵدرێن.

دوو منداڵ لەلایەن دایکەکانیان لە نەخۆشخانەیەکی کەرکووک جێدەهێڵدرێن

دوو منداڵ لەدوای لەدایکبوونیان لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکووک، لەلایەن دایکەکانیان جێدەهێڵدرێن و کارمەندانی تەندروستی کاری بەخێوکردنیان لەئەستۆ گرتووە.