لە چەمچەماڵ کەسێک بەهۆی سووتانی موەلیدەوە گیانی لەدەستدا

عومەر عاسی، ئەو گەنجەی بەهۆی سووتانی موەلیدەکەوە گیانی لەدەستداوە.
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە گەڕەکی شێخانییەکانی ناحیەی شۆڕش لە چەمچەماڵ ئاگر لە موەلیدەیەکی ئەهلی کەوتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی تشرینی دووەمی 2023، د. فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کەسێک بەهۆی سووتانی موەلیدەوە گیانی لەدەستداوە و گەیێندراوەتەوە نەخۆشخانە."
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (عومەر عاسی)ـیە و لەدایکبووی ساڵی 1993 یە.