وادەی قەدەخەکردنی هاوردەی پەتاتە درێژکرایەوە

13-11-2021
زانا کایانی @zana_kayani
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە کە وادەی قەدەخەکردنی هاوردەکردنی پەتاتە درێژ دەکرێتەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 13/11/2021 حوسێن حەمەکەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەهۆی ئەوەی بڕێکی باش لە بەرهەمی نێوخۆی پەتاتە لە نێو هەرێمی کوردستان ماوە، بڕیارماندا ماوەی قەدەخەکردنی هاوردەی پەتاتە درێژ بکەینەوە".
 
حوسێن حەمە کەریم دەڵێت، ئامانج لە بڕیارەکەیان ئەوەیە کە یارمەتیدەر بن تاوەکو بەرهەمی نێوخۆ ساخ دەبێتەوە. 
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەشڵێت، "ساڵی پار بەرهەمی پەتاتە 400 هەزار تەن بوو؛ ئەمساڵیش بڕێکی زۆر باش بەرهەمهات".
 
پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاریدابوو پەتاتە تاوەکو رێککەوتی1-11-2021 هاوردەی هەرێمی کوردستان نەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە