بۆچی شەهیان تەحسین خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا؟

13-11-2019
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا
شەهیان تەحسین لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی رێزلێنان
شەهیان تەحسین لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی رێزلێنان
نیشانەکردن شەهیان تەحسین
A+ A-
 
رووداو - لاسڤێگاس

ئێوارەی رۆژ سێشەممە، لە ئەمریکا رۆژنامەنووسە کاریگەرەکانی جیهان خەڵاتدەکران و رێزیان لێدەگیرا، رووخساری یەکێک لە براوەکان بە کورد ئاشنابوو، ئەویش شەهیان تەحسین، پێشکێشکاری دیاری رووداو بوو کە بەهۆی کارەکانی لە بەرنامەی بەرپرسیار خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا. 
 
جەیمس هیوز، سەرۆکی FIPP پێش بەخشینی خەڵاتی رێزلێنانەکە بە شەهیان تەحسین رایگەیاند "یەکێکی دیکە لە براوەکانی"ستایشی باڵا" رۆژنامەنووسێکی تۆڕی میدیایی رووداوە، ئەمڕۆ لە کوردستانەوە هاتووە بۆ ئێرە- ئەو کەسە شەهیان تەحسینە".
 
شەهیان تەحسین، رۆژنامەنووسێکی ناسراوی تۆڕی میدیایی رووداوە و بەرنامەی بەرپرسیار پێشکەشدەکات کە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر گرفتە رەگداکوتاوەکانی کۆمەڵگەی کوردی دەکات وەکو توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان. 
 
جەیمس هیوز، بەڕێوبەری رێکخراوەکە رایگەیاند، شەهیان دەبێتە یەکەم رۆژنامەنووس لە عێراق ئەم خەڵاتە وەردەگرێت. لە دیدارێکدا لەگەڵ رووداو، ئەو پێوەرانەی روونکردەوە بۆ دیاریکردنی براوەکان بەکاریدەهێنن.
 
هیوز، بەڕووداویی راگەیاند "ئەو دادوەرانەی ساڵانە هەمان نمرە بەبەربژێرەکان دەدەن لەسەر بنەمای رووئیای داهێنەرانەیان و دەستکەوتەکانیان سەیری لیستێکی درێژی بەربژێرەکان لەسەراپای جیهان دەکەن. پاشان لیستێکی کورتی 10 کەسی هەڵدەبژێرن. پێنج براوە و پێنج ستایشکراوی باڵا، ئەوانەی لە ستایشکراوانی باڵان ئەو کەسانەن کە پێمانوایە بڕێکی زۆر کاری باشیان کردووە، دەستکەوتی زۆریان بەدەستهێناوە و لەسەر رۆخی ئەوەن ببنە براوەی خەڵاتی ئەستێرەی جیهانی، بۆیە ئەمە خەڵاتێکی زۆر پڕشکۆیە. لە ساڵێکدا تەنیا یەکجار ئەم خەڵاتە دەبەخشین".
 
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بڵاوكراوە خولییەكان لە کۆنگرەی ساڵانەی خۆیدا لە شاری لاسڤێگاس خەڵاتەکەی دابەشکرد کە دەزگا ناودارەکانی جیهان وەکو نیویۆرک تایمز تیایدا بەشداربوون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەبدولسەلام ئاکنجی، پەیامنێری رووداو لە ئامەد و شەوکەت هەرکی، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە ئەنقەرە

دوو رۆژنامەڤانی رووداو لە باکووری کوردستان و تورکیا خەڵات کران

"دەنگێک لەژێر داروپەردووەکاندا نابیسترێت" و "ئازەربایجان و ئەرمەنستان شەڕیان کرد؛ کورد ئاوارە بوون"، ناونیشانی دوو راپۆرتە هەواڵی ڤیدیۆیی رۆژنامەڤانانی رووداون کە لە باکووری کوردستان و تورکیا خەڵات وەردەگرن.