خۆپێشاندان و چالاکی له‌ ئاگریی باکووری کوردستان قەدەخەکرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پارێزگای ئاگری هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپێشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونه‌وه‌، خێوه‌ت هه‌ڵدان و سه‌كۆدانانی بۆ دوو رۆژ قەدەخەکرد. 
 
پارێزگا هۆکاری قەدەخەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی نێوخۆیی، رێگەگرتن لە هەر جۆرە "پیلانێک"، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و رێگریکردن لە سەرهەڵدانی تووندوتیژی گەڕاندەوە. 
 
پارێزگا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە پێناو یەکڕیزیی گەل، یەکپارچەیی وڵات، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، رێگریکردن لە تاوان، پاراستنی تەندروستیی گشتی و رێگریکردن لە تووندوتیژی، بەپشت بەستن بە بڕگەکانی ‌ئەلیف و جیم لە 11مین مادەی یاسای ژمارە 5442 ی بەڕێوەبردنی شارەکان و 17مین مادەی یاسای ژمارە 2911ی چالاکییەکان، کۆمەڵێک رێوشوێن گیراونەتەبەر.
 
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە، لە کاژێر 00:00ی رۆژی 13 تاوەکو کاژێر 23:59ی رۆژی 14ـی تشرینی یەکەمی 2024 بەدەر لەو چالاکییانەی لەلایەن پارێزگا و قایمقامییەتەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت، هەموو جۆرە گردبوونەوەیەک و چالاکییەک قەدەخەیە.
 
هەنگاوەکە لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ دەم پارتی لە ئامەد کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بەرفراوان رێکبخات. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنکەیەکی دەنگدان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کۆمیسیۆن: بریکاری هەر لیستێک لە بنکەی هەڵبژاردن دووربخرێتەوە جێگرەوەی نابێت

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، یاساشکێنی بە هەموو شێوەیەک لە ناوەند و وێستگەکانی دەنگدان رێگەپێنەدراوە و بریکاری هەر لیستێک دەستتێوەردان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بکات، دووردەخرێتەوە.