لە 6 مانگدا بایی 830 ملیۆن دۆلار کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانی ورمێوە هەناردە کراوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرپەرشتیاری چاودێریی گومرگەکانی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە شەش مانگدا هەناردەی بەرهەم و کاڵا لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەیەوە گەیشتووەتە 830 ملیۆن دۆلار. 
 
خالید جەنگجوو، سەرپەرشتیاری چاودێریی گومرگەکانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە نەورۆزەوە تاوەکو 21-09-2024 هەناردەکردنی کاڵا لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە گەیشتووەتە 830 ملیۆن دۆلار.
 
خالید جەنگجوو گوتی، ''ئامارەکە دەریدەخات، قەبارەی کاڵای هەناردە بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی رابردوو 66٪ زیادیکردووە و ئەوەش 25٪ـی هەناردەی ئێران لەخۆدەگرێت''. 
 
بەگوتەی سەرپەرشتیاری چاودێریی گومرگەکانی ورمێ، دوو ملیۆن و 250 هەزار تۆن کەلوپەلیش لە رێگەی گومرگەکانی پارێزگاکەوە ترانزێت کراوە کە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو، 30٪ زیادیکردووە.
 
لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان شەش دەروازەی سنووریی هەن کە سێیان (بازرگان، رازی و سێرو) لەگەڵ باکووری کوردستان و تورکیان؛ دەروازەیەک (سەنەم بۆلاخی پوڵدەشت) لەگەڵ کۆماری خۆبەڕێوەبەریی نەخجیڤانی سەر بە ئازەربایجان و دەروازەی تەمەرچین - حاجی ئۆمەران و دەروازەی سنووریی کێلێ لەگەڵ هەرێمی کوردستانن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنکەیەکی دەنگدان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کۆمیسیۆن: بریکاری هەر لیستێک لە بنکەی هەڵبژاردن دووربخرێتەوە جێگرەوەی نابێت

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، یاساشکێنی بە هەموو شێوەیەک لە ناوەند و وێستگەکانی دەنگدان رێگەپێنەدراوە و بریکاری هەر لیستێک دەستتێوەردان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بکات، دووردەخرێتەوە.