هاوسەرۆکی دەم پارتیی ئیدر خرایە زیندانەوە

رووداو دیجیتاڵ

محەممەد سەلچووک، هاوسەرۆکی ئیدری رێکخستنەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و 2 کەسی دیکە لە پارێزگای ئیدری باکووری کوردستان بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە. 
 
محەممەد سەلچووک رۆژی 10ـی تشرینی یەکەم لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ سەر بارەگای دەم پارتی لە شاری ئیدر لەگەڵ 7 کەسی دیکە دەستبەسەرکران. 
 
ئێوارەی رۆژی شەممە 12ـی ئەیلوول، دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان، ئەو هەشت کەسە دادگەیی کران. 
 
پێنج کەسیان بە مەرجی دادوەری ئازاد کران و محەممەد سەلچووک و دوو کەسی دیکە بە تۆمەتی "ئەندامیێتی پەکەکە" و، "هاوکاریکردنی پەکەکە" سزای زیندانیکردنیان بەسەر سەپێندرا. 
 
دوای کۆتاییهاتنی دانیشتنی دادگە، ئەو 3 کەسە بۆ زیندان گوێزرانەوە.