رووداو دیجیتاڵ
باوکی یەكێک لەو پێشمەرگانەی کە لە رووداوە هاتووچۆکەی سەر رێگەی وارماوە - دەربەندیخان گیانی لەدەستدا، داوا دەکات کە چارەسەری ئەو رێگەیە بکرێت و دەڵێت، "ئەو رێگەیە کارەساتێکی کردووە مەگەر تەنیا کیمیابارانکردنەکە کردبێتی." ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش داوا دەکات پارەی تەرخانکراوی هەفتانە بۆ رێگەکە لە 200 ملیۆن دینارەوە بکرێتە یەک ملیار دینار.
نەسرەدین حەمە حوسێن، باوکی یەکێک لەو پێشمەرگانەیە و دەڵێت، "ئەو رێگەیە کارەساتێکی کردووە مەگەر تەنیا کیمیابارانەکە کردبێتی، توخوا من چی بکەم؟! حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرنە سەرخەت، وەک من ماڵم بە قوڕ گیرا با کەسی دیکە وای بەسەر نەیەت."

رۆژی چوارشەممە، 12-10-2022، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی هۆکارەکانی تەواونەبوونی پڕۆژەی دووسایدی کەلار - دەربەندیخان کۆبووەوە، لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەدا پێشنیازیان بۆ حکومەت کرد کە پارەی خەرجکراو بۆ دووسایدی نێوان دەربەندیخان - کەلار لە 200 ملیۆنی هەفتانەوە بکەن بە یەک ملیار دینار و بودجەیەکی تایبەت بۆ پڕۆژە گرنگەکانی سلێمانی تەرخان بکەن.
کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە رووداوی گوت، "دوامان کردووە باج و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە سەرەتا و کۆتایی پڕۆژە لە بەڵێندەر وەربگیرێت نەوەک هەموو سلفەیەک. بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەی ئەنجوومەن و بڕیارەکانی کەوتووەتەوەسەر دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن خۆی، ئەگەر یاساکە جێبەجێ بکات، بێگومان قسەی ناشکێت."
لە سلێمانی حەوت پڕۆژەی ستیراتیژیی رێگەوبان کە پارێزگاکە بە شارەکانی دیکەوە دەبەستێتەوە، پێویستن کە تێچووەکەی 130 ملیار دینارە، بەڵام داهاتی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتیی ریگەوبانی ئەو شارە تەنیا 310 ملیۆن دینارە کە بەهۆی نەبوونی نەختینەوە کێشەیان بۆ دروست دەبێت، ئەگەر پارەکەیان بۆ خەرج بکرێت، هەموو پڕۆژەکان لە یەک ساڵ و نیودا تەواو دەکرێن.
محەممەد جەلیل، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ریگەوبانی سلێمانی باسی لەوە کرد، "کێشەی ئێمە هەمووی پارە و نەبوونی نەختینەیە کە وایکردووە هەموو پڕۆژەکان بووەستێت و نەتوانین ئیشی خۆمان بە باشی بکەین."
لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەت و ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەن کە بەدواداچوونیان بۆ تەواونەکردنی دووسایدی نێوان کەلار - دەربەندیخان کردبوو، ئامادە بوون. هۆشداریی ئەوەیان دا بە حکومەت ئەگەر بێت و پارەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە لە 200 ملیۆن دیناری هەفتانە زیاد نەکات بۆ یەک ملیار دینار، ئەوا پڕۆژەکە تاوەکو ساڵی 2028 تەواو نابێت، بەڵام ئەگەر پارەکە خەرج بکرێت، لە یەک ساڵ و نیودا کۆتایی بە پڕۆژەکە دێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ