13-10-2020
13:36
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و میری کوێت جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و میری کوێت جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 13-10-2020 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کوێتی کرد و لەگەڵ شێخ نهواف ئهلئهحمهد ئهلسوباح، ميرى كوێت کۆبووەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و میری کوێت پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کوێتیان تاوتوێکردووە.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به ناوى گهل و حكومهتى ههرێمى كوردستانهوه پرسه و سهرهخۆشى له مير و گهل و حكومهتى كوێت كردووە و هاوخهمى و هاوسۆزيى خۆى و گهلى كوردستانى بۆ لهدهستدانى ميرى پێشووى كوێت دهربڕیوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن شێخ عەلی جەراح ئەلسەباح، وەزیری کاروباری دیوانی میریی کوێت پێشوازی لێ کرا، ئەو وەزیرە لەبارەی سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، پەیوەندییەکانی کوێت لەگەڵ سەرکردایەتییەکانی هەرێمی کوردستان مێژوویین، "بۆیە ئەم سەردانەی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەرەخۆشی کردن نامۆ نییە.. بەردەوام کوێت و خوالێخۆشبوو شێخ سەباح ئەحمەد ئەلجابر پەیوەندییەکی باشیان هەبووە لەگەڵ هەموو سەرکردەکانی عێراق و سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانەوە".
لە کۆبوونەوەکەی کە لە کۆشکی ئەلبەیان لە کوێت بەڕێوەچوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پيرۆزبایی دهستبهكاربوونى له ميرى تازهی ئەو وڵاتە كرد و هيواى سهركهوتنى بۆ خۆى و پێشكهوتنى بۆ كوێت خواست، ميرى كوێتيش "سوپاسى هاوسۆزى و سهردانى سهرۆكى ههرێمى كوردستانى كرد".
لە چەند ساڵی رابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و کوێت لە بەهێزبوونی بەردەوامدا بوون. لە ساڵانی 2013 و 2015دا سەرۆک بارزانی سەردانی کوێتی کرد و لەگەڵ شێخ سەباح ئەحمەد جابر، میری ئەو کاتەی ئەو وڵاتەی کەنداو کۆبووەوە. لە ساڵی 2015شدا کوێت کۆنسوڵخانەی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
له كۆبوونهوهكهدا ههردوولا پهيوهندييهكانى ههرێمى كوردستان و كوێتيان تاوتوێ كردووە و جهختيان له پهرهپێدانيان له ههموو بوارهكاندا كردووەتەوە. نێچيرڤان بارزانى سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه مرۆييهكانى كوێتى بۆ ههرێمى كوردستان كردووە، "به تايبهت يارمهتييهكانى بۆ ئاوارهكانى سووريا و پهنابهرانى عێراق له ههرێمى كوردستان، ههروهها سوپاسى رۆڵ و كار و چالاكييهكانى كۆنسوڵخانهى گشتيى كوێتى له ههرێمى كوردستان كرد".
لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، تاوتوێكردنى چهند پرسێكى جێى بايهخى هاوبهش، لايهنێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بووە كه شاندێكى ياوهرى سهرۆكى ههرێمى كوردستانیش ئامادهى بوون.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەی، هەر ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
10:10
وەزیری کاروباری دیوانی میریی کوێت: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سەرکردایەتییەکانی هەرێمی کوردستان مێژوویین
وەزیری کاروباری دیوانی میریی کوێت: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سەرکردایەتییەکانی هەرێمی کوردستان مێژوویین
شێخ عەلی جەراح ئەلسەباح، وەزیری کاروباری دیوانی میریی کوێت لەبارەی سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، پەیوەندییەکانی کوێت لەگەڵ سەرکردایەتییەکانی هەرێمی کوردستان مێژوویین، "لە سەردەمی خودالێخۆشبوو بەڕێز مستەفا بارزانی و بەڕێز مەسعود بارزانی و ئێستاش جەنابی سەرۆک [نێچیرڤان بارزانی]، بۆیە ئەم سەردانەی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەرەخۆشی کردن نامۆ نییە.. بەردەوام کوێت و خوالێخۆشبوو شێخ سەباح ئەحمەد ئەلجابر پەیوەندییەکی باشیان هەبووە لەگەڵ هەموو سەرکردەکانی عێراق و سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانەوە".
زیاتر بخوێنەوە
09:48
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کوێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کوێت و بڕیارە لە کۆبوونەوەیەکدا پیرۆزبایی لە نەواف ئەحمەد جابر بکات بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک میری نوێی ئەو وڵاتە.
زیاتر بخوێنەوە
08:02
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ میری نوێی کوێت کۆبووەوە و گەڕایەوە هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکدا بۆ کوێت کە بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە کاژێر 10:00 بگات، هاوخەمیی خۆی بە بۆنەی کۆچی دوایی میر سەباح ئەحمەد جابر دەردەبڕێت، کە رۆژی 29ـی ئەیلوولی رابردوو گیانی لەدەستدا.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە نەواف ئەحمەد جابریش دەکات بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک میری نوێی ئەو وڵاتەی کەنداو.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەکانیشیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە جەخت لە بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و کوێت دەکاتەوە.
فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەرێمی کوردستان بایەخ بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و کەنداو و جیهان دەدات، "وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەتی کەنداو بۆ ئێمە بایەخی خۆی هەیە.. هەرێمی کوردستانیش پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ کوێت هەیە".
لە چەند ساڵی رابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و کوێت لە بەهێزبوونی بەردەوامدا بوون. لە ساڵانی 2013 و 2015دا سەرۆک بارزانی سەردانی کوێتی کرد و لەگەڵ شێخ سەباح ئەحمەد جابر، میری ئەو کاتەی ئەو وڵاتەی کەنداو کۆبووەوە.
لە ساڵی 2015شدا کوێت کۆنسوڵخانەی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
شوباتی رابردووش، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ سهباح حهمهد ئهلسهباح، سهرۆكوهزیرانی كوێت کۆبووەوە و لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و کوێت قسەیان کرد.
لەگەڵ بەهێزبوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، بایەخیش بە بواری ئابووری درا و لە ئابی 2006ەوە قەبارەی وەبەرهێنانی کۆمپانیا کوێتییەکان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار.
نێچیرڤان بارزانی لە میانی سەردانەکەیدا هانی وەبەرهێنەرە کوێتییەکان دەدات بۆئەوەی سەرمایەکانیان بهێننە هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنانی زیاتر لێرە بکەن.
فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوە کرد، هەرێمی کوردستان خوازیاری ئەوەیە هانی وەبەرهێنەرانی کەنداو بدات بۆ ئەوەی "بێن هاوکارمان بن لە بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان".
کوێت وڵاتێکی بچووکە، بەڵام ئەندامێکی کارای ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداوە و پێگەی ستراتیژی و بەرهەمهێنانی زۆری بڕی وزەی وایکردووە، پێگەیەکی بەهێزی لە ناوچەکەدا هەبێت.
زانیاریی زیاتر لەبارەی سەردانەکە لەگەڵ مستەفا گۆران لە کوێتەوە:
پرۆفایلی نێچیرڤان بارزانی
ناوی تەواوی نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانییە
21ی ئەیلوولی 1966 لە قەزای چۆمان لەدایکبووە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانە
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە
1999 - 2006 سەرۆکوەزیرانی کابینەی چوارەم بووە
2006 - 2009 سەرۆکوەزیرانی کابینەی پێنجەم (کابینەی یەکگرتوو) بووە
2012 - 2014 سەرۆکوەزیرانی کابینەی حەوتەم بووە
2014 - 2019 سەرۆکوەزیرانی کابینەی هەشتەم بووە
بە ئەندازیاری ئاوەدانکردنەوەی کوردستان دەناسرێت
خاوەن پەیوەندییەكی بەهێزی ناوچەیی و جیهانییە. دوای هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەورەترین وڵاتانی جیهان و وڵاتان لە هەموو كیشوەرەكانی جیهان نامەی پیرۆزبایی و پشتیوانیان بۆ نارد.
خاوەن پەیوەندییەكی بەهێزە لەگەڵ هەموو لایەنە كوردستانییەكان و هەمیشە رۆڵی چارەسەركار دەگێڕێت لە كێشە ناوخۆییەكاندا
بایەخێكی زۆر بە هەموو نەتەوەو پێكهاتەكانی كوردستان دەدات، بەردەوام كار لەسەر دۆسیەی كوردانی ئێزدی دەكات.
لە ماوەی سەرۆکوەزیرایەتییەكەیدا، نێچیرڤان بارزانی بەردەوام لە رێگەی ناردنی پرۆژەیاساكان بۆ پەرلەمان و هاندانی دەزگاكانی جێبەجێكردن بۆ هەڵسوكەوتی باش، هەوڵیداوە ئاسایشی تاکەکەس، مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان پەرەپێبدات.
لە ماوەی سەرۆکوەزیرایەتی نێچیرڤان بارزانییدا، چەند یاسایەك سەبارەت مافی ئافرەت و نەهێشتنی تووندوتیژیی خێرانی و میرات دەرچوون.
رۆڵی سەرەکیی لە دامەزراندنی پیشەسازی نەوت دا هەبووە، ئەوەش پەیوەندییەكی بەهێزی بۆ كوردستان دروستكرد و ژێرخانی ئابووریی كوردستانی بووژاندەوە و بووە هۆی دابینكردنی كارەبا و پرۆژەكانی ئاو لەگەڵ فراوانبوونی زۆری شار و شارۆچكەكان دا.
لە سەردەمی سەرۆكوەزیرایەتیی نێچیرڤان بارزانی دا چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجامدران و هەندێك لەو پرۆژانە ئێستا و لە داهاتوویەكی نزیكدا تەواو دەبن.
لە سەردەمی نێچیرڤان بارزانیدا وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و سیمای شارەكانی هەرێمی كوردستان بە تەواوی گۆڕان.
رۆڵی سەرەكیی گێڕاوە لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.
رۆڵی سەرەكیی هەبوو لە بەردەوامبوونی خزمەتگوزارییەكان لەكاتی شەڕی داعش دا و دابینكردنی پێداویستییەكانی شەڕ بۆ هێزەكانی كوردستان و دابینكردنی تواناكانی داڵدەدانی 2 ملیۆن و 800 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی كوردستان.
زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی دەزانێت.
ژیانی هاوژینی لەگەڵ نەبیلە بارزانی پێکهێناوە و باوکی پێنج منداڵە.