ئیمان منداڵەکەی لە باوەشدابوو کاتێک بە گولـلەی نیشانشکێن کوژرا

13-10-2019
ڤیڤیان فەتاح
ڤیڤیان فەتاح
وێنەی ئیمان محەممەد، لەسەر تابووتەکەی. وێنە: رووداو
وێنەی ئیمان محەممەد، لەسەر تابووتەکەی. وێنە: رووداو
نیشانەکردن رۆژئاوای کوردستان
A+ A-
رووداو - هەولێر

بەرەبەیانی دوێنێ ژنێکی تەمەن 24 ساڵ لە رێگەی کەمەربەندی دەورووبەری قامشلۆ لەسەر سنووری رۆژئاوای کوردستان و باکووری کوردستان بە گولـلەی نیشانشکێنەکانی تورکیا کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.
 
ئیمان محەممەد، تەمەنی 24 ساڵ بوو، ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و دایکی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان بووە، ئیمان ئەو کاتەی بە نیشانشکێن پێکرا منداڵە دوو ساڵانەکەی لەباوەش بووە.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی مانگی سووری کوردی لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا، 100 هاوڵاتی سڤیل کوژراون برینداربوونە.
 
ئێوارەی ئەمڕۆش کاروانێکی خەڵکی سڤیل کە لە تەلتەمرەوە بەرەو سەرێ کانی بەڕێگەوەبوون لەلایەن تورکیاوە بۆردوومانکرا. پەیامنێری رووداو رایگەیاند: ژمارەیەک لە سڤیلەکان گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، لەنێو قوربانییەکاندا رۆژنامەڤانانیش هەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئاوات شێخ جەناب و شاندەکەی عێرق.

شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێرن؛ چی دەکەن؟

شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێرن و وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کەمتر لە هەفتەیەکدا کێشە تەکنیکییەکانی تایبەت بە مووچە و داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق تەواو دەکەن.