کەبابچییەکانی وان کەبابێکی 65 مەترییان دروستکرد

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەبابچییەکانی پارێزگای وان لە باکووری کوردستان کەبابێکی 65 مەترییان دروستکرد.
 
ئەمڕۆ هەینی 13ی ئەیلوولی 2024 ژووری بازرگانی و پیشەسازیی وان، دووەمین فێستیڤاڵی "خۆشخۆری و خۆراک"ی لە ناوەندی پێشانگەی Expo لە ناوەندی شار رێکخست.
 
سەرباری نمایشی خۆراکە خۆماڵی و کولتوورییەکانی وان، چێشتلێنەر و سەروەستاکانی پارێزگاکانی ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە، ترابزۆن، قەرس، بالکئەسیر، ئامەد، جۆلەمێرگ، سێرت، مەلەتێ، ئایدن، رووها، هاتای و شرنەخ تێیدا بەشداربوون.
 
لە فێستیڤاڵەکەدا، ساڵح ئۆرال کە یەکێکە لە شێفە هەرە بەنێوبانگەکانی وان و خاوەن گەورەترین کەبابخانەی شارەکەیە رایگەیاند، بۆ ناساندنی کولتووری خواردنی وان، لەگەڵ 15 کەبابچی رێککەوتن بۆ دروستکردنی کەبابێکی 65 مەتری و بووە مایەی سەرنجی سەرجەم بەشداربووان.
 
ساڵی 2021 درێژترین کەباب لەسەر ئاستی جیهاندا لە ئادانا-ی تورکیا دروستکرا، کە 80 کەبابچی کەبابێکی 233 مەترییان دروستکرد و لە کتێبی گینسدا تۆمارکرا.
 
فێستیڤاڵەکە تا رۆژی 15ی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە