گەشتیارێک لە دووکان خنکا

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە دەریاچەی دووکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، گەشتیارێک لەکاتی مەلەکردندا خنکا.
 
ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی بە رووداوی گوت، کاژێر 04:17ی ئێوارە لە رووداوەکە ئاگادار کراونەتەوە و دوای 15 خولەک تیمەکانیان تەرمەکەیان دەرهێناوە.
 
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، گەنجێکی تەمەن 26 ساڵە. ئارام عەلی گوتی، عەرەبە و بۆ گەشت هاتووەتە هەرێمی کوردستان.
 
بەگوێرەی ئامارێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو 20ـی ئایار، هەزار و 292 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و خنکان و هەڵدێران روویانداوە و بەهۆیانەوە 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە