لە 24%ی فرۆشیارانی کەمپی کەبەرتوو لە دهۆک ژنن

رووداو - دهۆک

لە کۆی 150 دووکان لەنێو کەمپی کەبەرتوودا 36 لەو دووکانانە ژن بەڕێوەی دەبەن، بەمەش 24%ی ئەو کەسانەی کاری کڕین و فرۆشتن لە کەمپەکە دەکەن ژنن.
 
ئەو ژنانەی کاردەکەن دەڵێن، کارکردن بۆ ئێمە خۆشە، چونکە یارمەتی ماڵەوە دەدەین و خۆمان پێی دەژیێنین.
 
مه‌نال خه‌له‌ف، رزگاربووی ده‌ستی داعش دەڵێت: "بەیانیان کاژێر شەس لەخەوهەڵدەستم و دواتر دێمە دووکان، کچ و ژنان زۆر حەزدەکەن من دووکاندارم".
 
پرۆژەیەک بۆ کاری ژنان لە کەمپەکەدا کراوەتەوە، دوای مەشقپێکردنیان بۆ ماوەی سێ مانگ لەسەر کارەکانیان دادەمەزرێندرێن.