لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دهۆک دوو ئاوارە گیانیان لەدەستدا

13-08-2024
حەیدەر دۆسکی
دیمەنێکی رووداوە هاتووچۆکە
دیمەنێکی رووداوە هاتووچۆکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی نێوان دهۆک-ناحیەی مانگێش، دوو کەس گیانیان لەدەستدا. ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، ئاوارەی کوردی ئێزدی بوون.
 
دیار ساڵح، موختاری گوندی مەجلەمەختێ لە پارێزگای دهۆک بە رووداوی گوت، رووداوە هاتووچۆکە کاژێر 09:30ـی ئەم شەو روویداوە. رووداوەکە لەنێوان پیکاپێک، ئۆتۆمبێلێکی هیۆندای و تراکتۆرێک بووە.
 
بە گوتەی موختاری ئەو گوندە، یەکێک لە سەرنیشنانی ئۆتۆمبێلی هیۆندای هەر لە شوێنی رووداوەکە و ئەوی دیکەیش لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 
فەرمان عەولا، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆک بە رووداوی گوت، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، کچێک و ژنێک بوون. پێنج برینداریش گەیێندرانە نەخۆشخانە، بەڵام هیچ یەکێکیان برینیان سەخت نییە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، ئاوارەی خەڵکی شنکال بوون و لە کەمپی داودییە لە سنووری ناحیەی بامەڕنێ نیشتەجێ بوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی چاغلایانی لە ئیستەنبووڵ

14 یاریزان لە تورکیا دەستگیرکران

کێشەی گرەوکردن لەنێو خولی تۆپی پێی تورکیا قووڵتر دەبێتەوە، 29 کەسی دیکە دەستگیرکران، لە نێویاندا سەرۆکی پێشووی یانەیەکی بەنێوبانگ و چەندین یاریزانی خولە جیاوازەکان هەن.